حکومەتی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کارگەکانی هەرێم دەردەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەدوای سەردانەکەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی و سەردانکردنی بۆ ژووری بازرگانی و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و گوێگرتن لە کێشەو گرفتەکانی کەرتی تایبەت ژووری بازرگانی سلێمانی یەکێک لەو کێشانەی لەبەردەم کارگەکانی ئاسن و پۆڵادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە ئاراستە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق کردوو ئەمڕۆ لەبەرژەوەندی ئەو کارگانە بڕیاردرا.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند "پارێزگای سلێمانی گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاوی کارگە دروستبووە کە بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی بازاڕی نیشتمانی دابین دەکات، بەڵام بەشێک لەو کارگانە لە ئێستادا و تادێت بە تایبەت کارگەکانی پۆڵا و ئەلەمنیۆم و مس رووبەڕووی گرفتی گەوەر دەبنەوە لە گواستنەوەی ئەو کانزا کۆکراوانە بۆ کارگەکانیان بۆ بەرکار‌‌هێنانەوەیان لەشارەکانی خوارووی عێراقەو دێت و رێگرییان لێدەکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاگاداریەکدا کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و فەرماندەیی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا کراوە داواکراوە "بە وەستاندنی کارکردن بە هەموو ئەو گشتاندن و رێنماییانەی کە پێشتر دەرچووبوون بۆ سنووردارکردنی گواستنەوەی پاشماوەی ئاسن و سکراب و رێگەپێدان بە گواستنەوەی ئەو کەرەستانە بەبێ هیچ رێگرو بەربەستێک لە پارێزگاکان و ناو پارێزگاکان وهەرێم".

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەرکردنی بڕیارێکی لەم شێوەیە بە گرنگ دەزانێت بۆ زیاتر بەرەپێشچەونی کاری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار