یەکێتى لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند
.png)
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه و نایه‌وێت دوابخرێت.
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دیاریكراوه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه بریاری له‌سه‌ردراوه‌و واژۆكراوه كه رۆژی 10ی (حوزه‌یران/6)ی 2024".
وتیشى: "یەکێتى: بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن ."
ئه‌مڕۆش جومانه غەلای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو تیروپشك بۆ ناوی لیست و كاندیده‌كان ئه‌نجامده‌درێت و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ڕێكاره‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ،هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە لیستی کاندیدەکانی بداتە كۆمیسیۆن و هێشتا بڕیاری بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكاندا نەداوە.
رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، ده‌بێت به چوارجار دواخستن.

