لە ئەمشەوەوە خۆڵبارین دەستپێدەکات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایاری 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی چالاکبوونی بای ڕۆژئاوا کە خێرایی لە 25 کلم بۆ 45 کلم دەبێت لە کاتژمێرێکدا بە پێی ناوچەکان بەو هۆیە لە دەرنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە 24-25/ 5 /2024 خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کورستان دەگرێتەوە".

ئەو شارەزای کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "شە]پۆلەکە لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار