zhyr

ئەو ژنەی مێردەکەی تاوانبارکرد بە سوتاندنی گیانی لەدەستدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاڤان جەزا هەفتەی رابردوو لە سلێمانی سووتا، ماوەی چەند رۆژێک لەژێر چاودێریی ورددابوو، بەشێکی زۆری جەستەی سووتابوو و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چواشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ژنەی هەفتەی رابردوو لە سلێمانی سووتا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوە.

سامان شێخ لەتیف، دەڵێت ، ئەو ژنەی هەفتەی رابردوو لە سلێمانی سووتا، ئەمڕۆ بەهۆی زۆریی سووتاویەکەیەوە گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.

هەفتەی رابردوو ڤیدیۆی ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە گوایە "لەلایەن مێردەکەیەوە سووتێنراوە"، بەڵام خەزووری کچەکە لەلێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن رایگەیاند، کوڕەکەم بێبەرییە لەو رووداوە، ژنەکە خۆی پێشتر پێیگوتووم سیحری لێکراوە و ناشتوانم نوێژەکان بەباشی بکەم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار