zhyr

دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنەکان سەر بکەوم هێزەکانی ئەمریکا نانێرم بۆ ئۆکرانیا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ترەمپ، لە ڕابردووشدا گوتومە دەتوانم لە ماوەی 24 کاتژمێردا ململانێکانی ئۆکرانیا یەکلایی بکەمەوە و پلانی ئاشتیشم هەیە.

دۆناڵد ترمپ، کاندیدی داهاتووی ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمساڵ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەربکەوێت، هێزەکانی ئەمەریکا نانێرێت بۆ ئۆکرانیا.

دۆناڵند ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی All-In Podcast لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات، سەربازە ئەمەریکییەکان بۆ ئۆکرانیا نەنێردرێن گوتی، "بەڵێ، گرەنتی ئەوە دەکەم کە ئەو کارە ناکەم".

ترەمپ وتیشی، پێیوایە گفتوگۆکان سەبارەت بە پەیوەستبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆدا بوونەتە هۆی دروستبوونی ململانێ لەگەڵ ڕووسیا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەوەشی راگەیاند، "ماوەی 20 ساڵە گوێم لێبووە ئەگەر ئۆکرانیا بچێتە ناو ناتۆ، ئەمە دەبێتە کێشەیەکی ڕاستەقینە بۆ ڕووسیا، ماوەیەکی زۆرە ئەو قسەیە دەبیستم و باوەڕم وایە کە شەڕەکە هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەستیپێکردووە".

سەبارەت بە قسەکانی جۆو بایدن کە لەماوەی رابردوودا کردبووی ئەوەی خستەڕوو، زۆر شتی گوتووە و ڕاست نەبوون سەبارەت بە پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بۆ ناتۆ.

ترەمپ جەختیشی لەوەکردەوە، لە ڕابردووشدا گوتومە دەتوانم "لە ماوەی 24 کاتژمێردا" ململانێکانی ئۆکرانیا یەکلایی بکاتەوە و پلانی ئاشتیشی هەیە.

جێگای ئاماژەیە، بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت، راپرسییەکان دەریدەخەن دۆناڵد ترەمپ زۆرترین ئەگەری کاندیدی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکانە، پێشبینیش دەکرێت رووبەڕووی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپی کۆماری خواز پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەمەریکا پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێهەم پێگەی خۆی لەدەست دەدات ئەگەر جۆو بایدن سەرۆک کۆمار لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار