zhyr

تەندروستی غەززە، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا 120 کەس کوژراون

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 120 کەس کوژراون، لەکۆی هێرشە سەربازەییەکانی ئیسرائیلش بۆسەر کەرتی غەززە، 37 هەزار و 551 فەڵەستینی کوژراون و 85 هەزار و 911 فەڵەستینی بریندار بوونە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 120 کەس کوژراون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، 85 هەزار و 911 کەس لە فەڵەستین برینداربوونە.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، ژمارەیەک قوربانی هێشتا لەژێر دار و بەردووی سەر ڕێگا و بانەکانن، تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگریی شارستانیش ناتوانن فریایان بکەون.

جێگای ئاماژەیە، لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و 1200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکران، کە بەهۆی ڕێککەوتنی ئاگربەست زیاتر لە 130 کەسیان ئازاد کران و ژمارەیەکیشیان بەهۆی بۆردمانەکانی ئیسرائیل کوژران.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردە سەر کەرتی غەززە و شارەکانی دیکەی فەڵەستین، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار و 551 فەڵەستینی کوژراون نزیکەی 86 هەزاریش بریندار بوون.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار