zhyr

بەهۆی شکانی بۆری ئیفرازی سێ بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاون

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شکانی لوولەی گوێزەرەوەی ئیفرازی سێ، بێئاو بوونە، دوای 12 کاتژمێری دیکە لوولەکە چاک دەکرێتەوە و ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شکا، ئێستە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی سێ کارەکانی ڕاگرتووە و پڕۆسەی کارکردن بۆ چاککردنەوە دەستی پێ کردووە".

وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی پێکردووە، "بە بەردەوامی کار لە چاککردنەوەی لوولەکە دەکرێت و لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێری داهاتوو، ئاوی پاك دەگاتەوە هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاربن تا کاتی چاککردنەوەی لوولەکە دەست بە ئاوەوە بگرن.

دەشڵێت، "بەشێك لەو گەڕەکانەی کە لە هێلی ئاوی ئیفراز سێ ئاویان بۆ دابین دەکرێت کەبەهۆی شکانی لوولەکە بێ ئاو بوونە، بریتین لە گەڕەکەکانی هەولێری نوێ، فەرمانبەران، پێنجـی حەسارۆکان، مامۆستایان، قەلاتی نوێ، هاوکاری، تەواوی گەڕەکەکانی نێوان شەقامی شۆڕش و شەقامی کەرکووک ، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤاڵان، باداوە ، 94ی باداوە، زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری".

پرۆژەی ئیفرازی سێ‌ 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی، چەند جارێك لوولەکە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار