چوار وڵات داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن بەپەلە لوبنان جێبهێڵن
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ڕووسیا داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن بەپەلە لوبنان جێبهێڵن.
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی درووسبوونی شەڕی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئهمریكا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، ڕووسیا ئەمڕۆ هۆشدارییان دا بە هاوڵاتییانیان، بۆ ئەوەی دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ شەممە، 3ی ئابی 2024، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوای لە هاوڵاتییانی کرد بەپەلە هەر بلیتێک کە بەردەستە بەدەستی بهێنن و لوبنان بەجێبهێڵن، بەهۆی مەترسییەکانی ڕوودانی پێكدادانی سەخت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی فراوانبوونی جەنگی غەزەوە.
هەر ئەمڕۆش لەلایەكی دیكەوە ئەڵمانیا بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەگەری هەیە بەم نزیکانە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ لوبنان لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە ڕابگیرێن.
هاوكات حكومەتی بەریتانیا هۆشداریدا بە هاوڵاتییانی و ڕایگەیاند، پێویستە هەر ئێستا بڕۆن و بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن.
دواین وڵاتیش کە هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەبێت ڕووسیایە و داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن.