لە سلێمانی دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیركران
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بەرپرسێكی سنوورەكە، دوو ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەسنووری سەیدسادق دەستگیركران.
بەهۆی دامەزراندنی شەش كەس لە پڕۆسەیەكی "ناڕوون" چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێك بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق لەلایەن ژمارەیەك چالاكوان و ڕۆژنامەنووسی سنوورەكە دەستیپێكردووە، هەڵمەتەكە بەرپرسانی یەكێتیشی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیر كراون و یەكێك لەوان دوو ڕۆژە لە زیندانە.
بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی هەریەك لە ڕۆژنامەنووس مەحموود شێخ نووری و ئەبوبەكر حوسێنیان لە سنووری سەیدسادق دەستگیر كردووە، ئەبوبەكر حوسێن ئەمڕۆ دەستبەسەر كراوە و پاشان لە دادگە ئامادە بووە و ئازاد كراوە، بەڵام مەحموود شێخ نووری دوو ڕۆژە دەستگیركراوە و ئێستا لە زیندانە.
بابهتی پهیوهندیدار