وردەکاری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا
3 مانگ لەمەوپێش
وردەکاری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەن:
١. لە ناوچەی هێفتانین؛
🔸 لە ٢٣/ ٨ کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکەکانی ژنانی ئازاد، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، سیستەمێکی کامێرای چاودێریان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.
🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.
٢. لە ناوچەی خاکورک؛
🔸 ڕۆژی ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل دووجار بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی گردی کوردینە کردە ئامانج.
٣. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛
🔸 ڕۆژی ٢٠/ ٨، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەک، یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی کیربی زیانی بەرکەوت.
🔸 لە ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٥:٣٣ و ٠٥:٥٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە کردە ئامانج.
🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٦:٢٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.
🔸 لە ٢٥/ ٨، کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.
🔸 ڕۆژی ٢٤/ ٨، کاتژمێر ٠٢:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ کردە ئامانج.
🔸 ڕۆژی ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٤٧ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدییە لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب ئەنجامدا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تۆیۆتا و برینداربوونی سەربازێکی داگیرکەر.
٤. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو؛
🔸 لە ٢٣/ ٨، تونێلەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دووجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا
🔸 لە ماوەی نێوان ٢٢-٢٦/ ٨، ٦جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی تەلکون، بیباد، شاکڤێتیان، لە ناوچەی کاری، هەروەها مەیدانەکانی خنێریای گۆر، بەربزنە، شەهید بێریتان، شەهید شەریف، سێنین، لە ناوچەی خاکورک ١٦ جار بۆردوومانکران، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بیشیلیش لە دەڤەری مەتینا جارێک بۆردوومانکرا، کە بە گشتی ٢٤ هێرشی فڕۆکەوانی دەکات.
🔸 ڕۆژانی ٢٣ و ٢٥/ ٨ ، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سری مەتینا لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی شەهید بێریتان لە ناوچەی خاکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.
٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل