هۆشیار زێبارى: نازانین حەلبوسی ئەم هێزی لە كوێوە هێناوە هێرش دەكاتە سەر بارزانى

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت، محەمەد حەلبوسى دەرگاى هێرشى بەڕووى ئێمەو مالیکیدا کردەوە، نازانم ئەو هێزەى لەکوێ هێناوە تاهێرش بکاتە سەر سەرکردەکان لە ئاستى بارزانى و مالیکى.

هۆشیار زێبارى لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى دیجلە رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لەرێگەى کەناڵى پەیوەندى خۆیانەوە بەشێوەیەکى فەرمى داواى رونکردنەوەیان لەواشنتۆن کرد سەبارەت بەهەڵوێستى ئەمریکا بەرامبەر بەکاندیکردنى نورى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەڵام هەمان وەڵامى پێشویان وەرگرتەوە.

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، بەشێک لەوانەى چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێشتر پاڵپشتی مالیکیان دەکرد بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، ئێستا هەڵوێستیان گۆڕاوە.

زێبارى ئەوەشى خستەڕوو، ئەمریکیەکان کێشەى (شەخسى)یان لەگەڵ مالیکى نییە، ئەوانە دەیانەوێت دەستى ئێران دووربێت لەحکومەتى عێراقى و نایانەوێت حکومەتى داهاتوو کەسانێکى نێو گرووپە چەکدارەکانى تێدا بێت کە لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێندرابێت، بەپێچەوانەوە هەڕەشەى سەپاندنى سزاى توند بەسەر عێراقدا دەکەن، قورستر لەسزاکانى ساڵى 1991، وەک سزادانى سۆمۆ و بانکى ناوەندى عێراق.

سەبارەت بە رێککەوتنى پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیکردنى نزار ئامێدى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، زێبار وتى، هێشتا زووە پیرۆزبایى لە نزار ئامیدى بکەین بۆ ئەو پۆستە، چونکە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ یەکێتى بەهیچ شێوەیەک ئەو پرسە باس نەکراوە، ئەوەى گفتوگۆى لەسەرکراوە پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار