محەمەد حاجی مەحمود: هاوڵاتیان زەرەرمەندی ململانێ سیاسیەكانن

کاتژمێرێک لەمەوپێش



محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان داوادەكات، ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ هەرێم پێکبهێنرێت و سەرجەم لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ بگرێت، بەشێوەیەك بێت بڕیارەکانی لەلایەن هەمووانەوە پشتگیری بکرێت.

محەمەد حاجی مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان راشیگەیاند، سەرەڕای ناکۆکییەکانی پارتی و یەكێتی، ئەو دوو لایەنە هاوبەشن لە بەڕێوەبردنی حکومەت و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی، بۆیە ئەم ناکۆکییانە کاریگەرییان لەسەر سروشتی هاوبەشییان لە حوکمڕانیدا نەبووە، بەڵام ئەوە هاوڵاتیانن کە زەرەرمەندی ململانێ سیاسییەكەن.

سەبارەت بە دۆخی هەرێمیش وتی، هەرێم پێگەیەكی دەستووریی فەرمی و دانپێدانراوی نێودەوڵەتی هەیە بۆیە هیچ کەس ناتوانێت دەستی بۆ درێژ بكات.

سەرۆکی پارتی سۆسیالیست ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتن و هاوپەیمانییەکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیا، قەتەر، سعودیە و سوریا، بە پشتیوانی بەریتانیا، نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی وڵاتانی سونەیە - وەك خۆی وەسفی کردوون – ئەوەش كاردانەوەی لەسەر عێراق دەبێت، هەروەها گۆڕانکارییەکانی بەرێوەبردنی حوكم لە سوریا و گۆڕینی دەسەڵات بۆ لایەنێك كە پێشتر سەرکردایەتیی گروپە توندڕەوەکانی دەکرد، کاریگەرییەکی روونی لەسەر دۆخی ناوچەکە دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار