روانگەی سوری: لەسەر داوای ئەردۆغان دەیانەوێت كۆتایی بە ئەفسانەی كۆبانێ بهێنن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتدارانى حکومەتى کاتى دیمشق، لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆکى تورکیاو  هەواڵگری و حکومەتى ئەوڵاتە دەیانەوێت كۆتایی بە ئەفسانەی كۆبانێ بهێنن.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری روانگەی سوری لەچاوپێکەوتنێکدا وتى: دەیانەوێت كۆبانێ  بچەمێنن و هەژموونی خۆیان بەسەر كۆبانبَدا بسەپێنن و ئەوەش لەسەر داوای هەواڵگری توركیایە. 

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو ئەم هەوڵە لەکاتێکدایە كاتێك هەسەدە و کۆبانێ توانی بەرامبەر داعش بجەنگێت و ماڵ بەماڵ شەڕیان لەگەڵ بكات لە ساڵی 2014 تاوەكو توانی لە مانگی كانوونی یەكەمی 2015 تەواوی شارەكە ئازاد بكات،  ڕامی عەبدولڕەحمان، دەڵێت: ئێستا كەیادی ئازادكردنیەتی كۆبانێ گەمارۆ دراوەو دەیانەوێت ئەفسانەی كۆبانێ بشكێنن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار