ئیسرائیل بەشێکى ترى خاکى سوریا داگیردەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەناڵى ڕوناهى ڕایدەگەیەنێت هێزەكانی ئیسرائیل ئەمرۆ پێنجشەممە لەدوو قۆڵی جیاوازەوە هێرشیان كردۆتەسەر باكوور و باشووری قونەیتەرە، ئەمەش جووڵەیەكی نوێیە كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستیپێكردووە بۆ نێو خاكی سوریا.

هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە نێوەڕۆی ئەمڕۆوە لەسەر رێگاكانی ئەو ناوچانە چەندین بەربەست و بازگەیان داناوە و ژمارەیەكی زۆر لە سەربازی ئیسرائیل لە سنووركە بڵاوەیان پێكراوە و دەستیان بە پشكنینی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان كردووە كە لەو رێگایانەوە هاتووچۆ دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بە ئۆتۆمبیلی سەربازی لەجۆری هامەر چونەتە گوندی سەیداحانوت كە دەكەوێتە دەوروبەری قونەیتەرەی باشوور و هەستاون بە دانانی بەربەست و پشكنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتووچۆی ئەو گوندانە دەكەن، هاوكات بە بەردەوامی دوو فڕۆكەی ئیسرائیل لە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە و دەچنە سەر ئاسمانی پارێزگای دەرعا.

پاش رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر چەندان ناوچەی باشووری سوریادا گرتووە و پێگەی هەمیشەیی تێیاندا دامەزراندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار