مەسعود پزیشكیان: داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو کەموکوڕیانەی کە هەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



🔹مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكدا بەبۆنەی "ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی"یەوە:

♦️پێشوازی لە ناڕەزایەتییەکان دەکەین؛ بگرە بە نیعمەتی دەزانین، ئەرکی ئێمەیە گوێ لەم ناڕەزایەتیانە بگرین.
♦️هیچ ئێرانییەکی راستەقینە چەک هەڵناگرێت بۆ کوشتنی ئێرانییەکی تر

 ♦️هیچ ئێرانییەک ئاگر لە مزگەوت و هۆكاری گواستنەوەی گشتی یان موڵکی گشتی بەرنادات
♦️داوا لە بێگانە ناكات ئەم وڵاتە، خاکەکەی، یان ئاوەکانی پێشێل بکات.

♦️ئێمە لە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
♦️پێویستە جیهان ئەمڕۆ بزانێت چۆن گەلی ئێران بە ملیۆنان هاتۆتە گۆڕەپانەکە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان.

♦️ئێمە بەدوای چەكی ئەتۆمییەوە نین و ئامادەین بۆ هەر پشتڕاستكردنەوەیەك، بەڵام مل بۆ داواكاریی زیادەڕۆ كەچ ناكەین.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار