زیاتر لە 100 شەڕڤانى پەكەكە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ قەندیل
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەرى ئەلمۆنیتۆر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوەوتیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو ماوەى دوو هەفتەیە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەو شەڕڤانانەی کەخەڵکی سووریا نین و لەڕۆژئاواى کوردستانن و نزیکن لەپارتى کرێکارانى (پ.ەک.ەکە) لە باکووری سووریاوە بۆ ناوچەى قەندیل دەستیپێکردووە.
بەپێى ڕاپۆرتەکە ئەم هەنگاوە وەک بەشێکە لە ڕێککەوتنێکی نوێ نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا، تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە 100 شەڕڤان لە سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان و چوونەتەوە بارەگای سەرەکییان لە چیای قەندیل کراون.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا(میت) خۆشحاڵیی خۆیان بەم هەنگاوە دەربڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی نەرمبوونی هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر هەسەدە.
بابهتی پهیوهندیدار
