ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى سەرۆکی هەرێم و مارکۆ ڕۆبیۆ
کاتژمێرێک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکای کرد بۆ بەردەوامی پشتگیرییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، سوپاسی مارکۆ ڕۆبیۆم کرد بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوکات سەرۆکایەتى هەرێم دەڵێت: دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە:
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا، له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری، كرد.
دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
