مەزڵوم عەبدی بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كراوە لە ئەڵمانیا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



شڤان خاپوری، شرۆڤەكارو لێكۆڵەری كوردی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و خاتوو ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەگەنە ئەڵمانیا.

لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە پێگەكانی رۆژئاوای كوردستانیش ئاماژەیان بەو هەواڵە كردووە، بەڵام تائێستا پێگە فەرمییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هیچ زانیارییەكیان لەوبارەوەیە بڵاونەكردووەتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، كەناڵی رووداو لە زاری سەرچاوەکان لە واشنتۆن و رۆژائاواوە بڵاویكردووەتەوە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، بەشداری کۆنفرانسی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەڵمانیا دەکەن و بانگهێشتنامەی جیاوازیان پێگەیشتووەو بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا کۆبنەوە، ئەم هەنگاوە رۆشنای دەخاتە سەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و رۆژئاواو رێککەوتن لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.

شەست و دووەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2026) لە 13-15ی شوباتی 2026 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لە کۆڕبەندە پێشەنگەکانی جیهان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە باڵاکان و بڕیاردەرەکان لەسەر بابەتەکانی وەک ئاسایشی نێودەوڵەتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاڵنگاری جیۆپۆلەتیکی و سەقامگیری جیهانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار