پارتى و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارو پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، زۆر شوێن بڵاویان کردووەتەوە ڕێککەوتن کراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیرمام، پارتی و یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە.

بەپێی قسەی بەرپرسانی هەردوولا، کۆبوونەوەکەیان ئیجابی بووە و لێکنزیکبوونەوەی باشیش هەیە لە نێوانیان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام تا ئیستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار.

ئاڤا زانیویەتی لەسەر هەندێک بابەت لێکتێگەیشتنی باش هەبووە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش هەبووە لەلایەن هەردوولا، بۆیە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و ڕێککەوتن لەسەر هیچ ناوێک نەکراوە بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار.

هەردوولا گفتوگۆیان کردووە پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکرێنە یەک پاکێج، کاتێک لەسەر سەرۆککۆمار رێککەوتن، دواتر دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت.

ئەگەر ڕێککەوتن، ئەوا کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ دیاری دەکرێت. هەروەکو لایەنە سوننی و شیعییەکان، چۆن لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیران لەنێوان خۆیاندا ڕێکدەکەون و کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستەکان دیاری دەکەن، کوردیش ئاوا دەکات، کەسێک دەکەنە سەرۆککۆمار، کۆدەنگی لایەنە کوردییەکانی لەسەر بێت.

 بۆ ڕێککەوتنی کۆتاییش، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، جارێکی دیکە کۆببنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار