بێگەرد تاڵەبانی: هاوردەكردنی تەماتە لەئێرانەوە بۆ هەرێم قەدەغەکرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، بریاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە لەدەروازە سنوریەکانى وڵاتانى دروسێوە لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەکراوە بۆ پارێزگاركردن بووە لەبەرهەمی ناوخۆیی باشووری عێراق.
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لەمیانی سەردانێكیدا بۆ ناوچەی زوبێر لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق وتی، لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە كراوە، ئامانج لێی هاندانی جووتیاران و پاڵپشتیكردنی ئاسایشی خۆراكە لە عیراق.
بەهۆی پێگەیشتنی تەماتەی سنووری بەسرە، لە 6ـی ئەم مانگەوە هاوردەکردنی تەماتە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە قەدەغە کراوە.
بابهتی پهیوهندیدار
