نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە پەراوێزی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان، پرسی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئازه‌ربایجانیان لە هەولێر تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. 

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار