شاره‌زایه‌ك سوودى جێبه‌جێكردنى سیستمى ئه‌سیكۆدا ئاشكراده‌كات
کاتژمێرێک لەمەوپێش
شارەزایەکى ئابوورى دەڵێت، ئامانجى سەرەکى لە جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا، رێکخستنى بازرگانیە نەک زیادکردنى داهات و دەشڵێت، ژمارە شۆکهێنەرەکانى هاوردەکردنى کاڵا رەنگدانەوەى لاوازیى پەیکەرى ئابووریى عێراقە.
عەبدولرەحمان مەشهەدانى، شارەزاى ئابوورى رایگەیاند، لە ساڵى 2025دا عێراق بە بەهاى حه‌وت ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلار زێڕ و ئەڵماسى لە ئیماراتەوە هاوردە کردووە، به هێنانى 50 تۆن زێڕ، كه ئەم بڕەش بەراورد بەساڵى 2024 بەرێژەى 26% زیادیکردووە.
ئەوەى جێگەى پرسیار و سەرسوڕمانە هاوردەکردنى ئەو بڕە زۆرەى زێڕ لەکاتێکدا بووە کە نرخەکەى زۆر بەرزبووە و هێزى کڕین لاى چینى مامناوەند و خوار مامناوەند زۆر لاواز بووە، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌زایه ده‌یڵێت.
ئاماژه‌شده‌دات، ئەگەر تەماشاى ئامارەکانى هاوردەکردن بکەین هەمووى شۆکهێنەرن و رەنگدانەوەى واقعی ئابووریى عێراق نیە و لەگەڵیدا یەکناگرێتەوە، بەنمونە هه‌ر له ساڵى رابردوودا بە بەهاى یەک ملیار دۆلار لیمۆ به‌سڕایى و بە بەهاى یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار شوتى هاوردەى عێراق کراوە.
مه‌شهه‌دانى دووپاتیشیده‌كاته‌وه، ئامانجى سه‌ره‌كى له‌و رێوشوێنه رێكخستنى بازرگانییه نه‌ك زیادكردنى داهات.
