فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەبارەی درۆنەكەی كەركووك زانیاریی جیاواز بڵاودەكاتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەرچەندە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنە توركیەكەی لەكەركووك ڕاگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت " لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خستنەخوارەوەی دەكەن".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێك لە گەڕەكی (تسعین)ـی شاری كەركووك خرایە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە. شانەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە:

كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك بەدیكرد و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەكەی و گەیشتنی بۆ ناوەندی شاری كەركووك كە بارەگای حكومی، ناوەندە ئابوورییە گرنگەكان و ئامانجە گرنگەكانی تێدایە، لێكۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاكانەوە كرا.

لە لێكۆڵینەوەكەدا "هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆكەیەیان پشتڕاستكردەوە و دەركەوت كە فڕۆكەیەكی نەناسراوە، ئێستا تیمێكی تایبەت پێكهێنراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی دەكەین".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وادەڵێت. پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی لەئەستۆگرت و ڕایگەیاندبوو " درۆنێك بێ پرس و ئاگاداركردنەوە هاتووە و خستوویانەتە خوارەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار