تەیف سامی سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە سبەینێ تەیف سامی، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندێکی ئابووری سەردانی شاری هەولێر بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق و لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکە سەردانی هەولێر دەکەن و دوو رۆژ دەمێننەوە، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی گرفتەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی هەشت تاوتوێ بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و بۆ یەکەمین جار خانەنشینان مووچەکانیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق وەرگرت.
بابهتی پهیوهندیدار