شەپۆلێکی گەرما ڕوو لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی نوێی گەرما، ڕۆژەکانی دووشەممە و سێشەممە، چوارشەممە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، بەهۆی بەرزی ڕادەی شێ هەست بە گەرمای بەهێز دەکرێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری 36 بۆ 37 پلە و شاری سلێمانی 40 بۆ 41 پلە، قەزای کەلار 44 بۆ 45 پلە دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هاتنی شێ لە دەریای سوور بەرەو ناوچەکانمان ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت هەندێک کاتدا دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو لە ناوچە جیا جیا کان باران دەبارێ ، ناوچە هەیە نمە باران و تەپوتۆزی ناوخۆیی دەبێت ناوچەش هەیە تاوە بارانی بەخوڕی کورت خایەن دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار