کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار