هاوپەیمانییەکی سیاسیی باس لە بەقاچاغبردنی نەوت لەلایەن پارتییەوە بۆ تورکیا دەکات

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تۆمەتبار دەکات، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا و دەڵێت، ئەمەیش هێرشێکە لەلایەن حیزبەکەی بارزانییەوە دەکرێتەسەر ئابووریی عێراق.

ئەحمەد دلێمیی - سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار  بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاند: قاچاغچێتیی نەوت لە پارێزگای هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەردەوامە، ئەمەیەش لەلایەن تۆڕێک  لە بەرپرسانی پلەبەرزی کاریگەریی حکومەتی هەرێم بە ئاگاداریی سەرۆکی  حکومەت، مەسعود بارزانیی و دەزگا کاریگەرەکانی حکومەت لە تورکیە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکانی چاودێریی لاوازن، بۆیە کارەکانی بە قاچاغبردنی  نەوت بۆ تورکیا زیادی کردوە، ئێستا تۆڕەکانی قاچاغچێتیی نەوت بۆ تورکیا زۆر چالاکانە ئەم کارە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا بیانییەکانیش لە قاچاغچێتییەکەدا بەشدارن، هەربۆیە رۆژانە "٢٠٠" هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەبرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار هێمای بۆ ئەوەشکرد، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەبووە، ئەمەیش بەشێکە لەو هێرشانەی حیزبەکەی بارزانیی  دەیکاتە سەر ئابووریی وڵاتەکە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار