zhyr

پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی: ئۆجەلان لەمەودوا ڕێگەی پێدراوە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتی پەكەكە بكات لە قەندیل

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی ڕایگەیاند، توركیا دەستی بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە كردووە.

بە پێی زانیارییەکان سێ سەرچاوە بە پێگەی مۆنیتۆریان وتووە توركیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەستی بە گفتوگۆ كردووە.

هاوکات بەوتەی سەرچاوەكان ئۆجەلان لەمەودوا ڕێگەی پێدراوە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتی پەكەكە بكات لە قەندیل.

سەرچاوەکان ئاشکراشیانکردووە، ئۆجەلان بە سەركردایەتی قەندیلی وتووە كاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆ لەسەر دانانی چەك بكەن لەگەڵ توركیا.

لەسەر ئەم پرسە تاوەکو ئێستا پەكەكە بەفەرمی هیچ شتێكی لەوبارەیەوە نەوتووە، بە ڕەتیكردووەتەوە و نە پشتڕاستیكردووەتەوە

جێگەی ئاماژەیە، لە 27 ی تشرینی دووەمی 1978 بە بەشداری 23 كەس، لە گوندەی فیسی لە قەزای لیجەی پارێزگای ئامەد لە باكوری كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دامەزرا.

هاوکات، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 15 ی شوباتی 1999 بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و زیاتر لە 26 ساڵە لە زیندانە و وەک موخاتیبی سەرەکی پرسی کورد لە باکوری کوردستان لێی دەڕوانرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار