zhyr

كۆمیسیۆن لە سێ بڕیاری جیادا نەوەی نوێ و دوو كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سزادەدات

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە سێ بڕیاری جیادا ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دوو كاندیدی بە پێبژاردن سزادا.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا بە غەرامەكردنی (ڕامی نوری سیاوش) كاندیدی كۆتای كریستیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بڕی یەك ملیۆن دینار، بەهۆی سەرپێچیكردن لە یاسا و رێنماییەكانی كۆمیسیۆن.

هاوکات لە بڕیارێكی دیكەیدا سزای غەرامەی بە بڕی یەك ملیۆن دینار بەسەر (باخان ئازاد عەبدولڕەحمان)ی كاندیدی پارتی لە سنووری سلێمانی بەهەمان هۆكاری سەرەوە سەپاند.

لە بڕیارێكی دیكەدا سەرەڕای سزادانی "نەوەی نوێ" بە غەرامە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بەهۆی پێشێلكردنی رێنمایی ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، داواش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان دەكات ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر كەناڵی "ئێن ئاڕ تی"ی سەر جوڵانەوەكە بەهەمان هۆكار بگرێتەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار