بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی: تاكو وردبینی لە ساختەكاریەكان نەكرێت دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نادرێت

2 مانگ لەمەوپێش



فێنك ئەحمەد

فێنك ئەحمەد:

-  بەرەی گەل داوای كردوە تاكو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت.

- ئامێرەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەرانی نەخوێندۆتەوە.

- كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ زانیاریەكیان لەبارەی سۆفت وێری ئامێرەكەوە نیە.

 

فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند ساختەكاریەكی زۆرمان ئاشكرا كردووە لە كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.

سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد ئەوان دوو تانەیان لە هەڵبژاردنەكان داوە و داوایان كردوە تاكو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت.

وتيشى: تانەیان لە كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە داوە و ئامێرەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەرانی نەخوێندۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ زانیاریەكیان لەبارەی سۆفت وێری ئامێرەكەوە نیە.

دووپاتیشیكردەوە، تانەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردن داوە و بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە و بەلگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێری دەنگدان دەنگێکی زۆری پوچەڵ کردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار