ترەمپ هەڕەشە لە هاوپەیمانیى ناتۆ دەكات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دۆناڵد ترەمپ

- دەتوانم زۆرێك لە رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان پەكبخەم تەنانەت لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ.

- گۆڕانكاری سەرەكی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا كارێكی پێویست و گرنگە.

- بەڵێنەكانم قسەی بەتاڵنین و دەتوانم بیانهێنمە دی

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە بەنیازی گۆڕانكاریە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەیدا، بە شێوەیەكی بنەڕەتی.

ترەمپ لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند گۆڕانكاری سەرەكی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا كارێكی پێویست و گرنگە.

بەڵێنیشی داوە بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان یان پەكخستنیان بە شێوەیەكی گشتی، لەنێویاندا لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمنی ناتۆ.

دووپاتیشیكردەوە كە قسەكانی بەڵێنی بەتاڵ نین و سەرۆكەكان ئازادیەكی بەرفراوانیان هەیە لە سیاسەتی دەرەوەدا و دەتوانن بچنە نێو زۆرێك لە رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان یان تاكلاییانە هەڵیبوەشێننەوە.

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان توانی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، دوای ئەوەی  بەپێی ئەنجامە بەراییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا توانى له كاندیدی كۆماریەكان كامالا هاریس بباتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار