له‌دواى 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ زیاتر له‌ 80 که‌س له‌که‌رکوک کوژراون

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

دوای تێپهڕبوونی ساڵێک بهسهر رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهردا، دۆخی ئهمنی کهرکوک بهناجێگیری ماوهتهوه، بهشێک لههاوڵاتیان و ئهندامانی ئهنجومهنی پارێزگاش جهخت لهوه دهکهنهوه کهئهو دۆخهی لهکهرکوکدا ههیه نیگهرانی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووه، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی شارهکهش دۆخی ئهمنی کهرکوک به«ماستی مهییو» دهشوبهێنێت.

ساڵێک تێدهپهڕێت بهسهر رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهردا، لهو ماوهیهدا ههندێک لهو هێزانه ناوچهکهیان بهڕێوهبردوه که خهڵکى کهرکوک نهبوون، ئهمهش بۆته هۆى تهشهنهسهندنی رووداوه ئهمنییهکانى شارهکه.

ئازاد جهباری، سهرۆکی لیژنهی ئهمنییه لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک، ئهو پێیوایه کهدۆخی ئهمنی شارهکه لهدوای رووداوهکانی شانزدهی ئۆکتۆبهرهوه ئاڕاستهیهکی سلبی وهرگرتووه، ئهو دهڵێت «ههڵکوتانه سهر ماڵان و راوڕووت لهکهرکوکدا پهرهی سهندووه«.

ماوهى ساڵێکه دۆسیهی ئهمنی بهدهستی هێزی سوات و هێزی دژهتیرۆری عێراقیهوهیهو فهرماندهی ئهو هێزه کراوهته فهرماندهی ژووری ئۆپهراسیۆنهکانی کهرکوک، که پێش رووداوهکانى 16ی ئۆکتۆبهر دۆسیهکه لیژنهی ئهمنی سهر بەپارێزگار بوو.

ئاوات محهمهد، ئهندامێکی بێلایهنه لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک و لهنزیکهوه چاودێری رهوشی سیاسی و ئهمنی کهرکوکه، ئهو دهڵێت «بهدڵنیاییهوه دۆخی ئهمنی کهرکوک بهرهو سلبی رۆیشتووه«.

وتیشی «ئێستا کۆمهڵێک هێزی زۆر لهشارهکه ههن که نایانناسێت، جگه لهوهی که پێشمهرگهو ئاسایش لهکهرکوک نهماون، هێزهکانى تر هیچ رۆڵێکیان نییهو رێگر نهبوون له تهقینهوهو دۆخی ئهمنی ناجێگیرهو کوشتن و رفاندن ههیه«.

ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى پارێزگا مهترسی خۆى نیشاندا لهوهى که رووداوهکانی کوشتنی رێکخراو که لهشارهکانی ناوهڕاست و باشووری عێراق ههیه بگاته کهرکوک، بۆ ئهوهش نموونهی دهستگیرکردنی چالاکوانانی مهدهنی کهرکوک دههێنێتهوه، که دواترینیان دهستگیرکردنی ئهدههم جومعه بوو که چالاکوانێکی مهدهنی و هاوکات سهرۆکی بزوتنهوهیهکی جهماوهریی بوو بهناوی بزوتنهوهی مافی کورد.

ئهمه لهکاتێکدایه که لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه سهرۆکی لیژنهی ئهمنی ئهنجومهنی پارێزگا که کورده لهکۆبوونهوهکانی لیژنهی باڵای ئهمنی پارێزگاکه بهشداری پێنهکراوهو لهجیاتی ئهو ئهندامێکی عهرهبی لیژنهکه وهک نوێنهری ئهنجومهنی پارێزگا بهشداری لهکۆبوونهوهکان دهکات.

ئاوات دهڵێت «لیژنهی ئهمنی ئهنجومهن ئێستا ههڵوهشاوهتهوهو پارێزگار بهئارهزووی خۆی مامهڵه لهگهڵ کهسێک دهکات، ئهگهر نا سهرۆکی لیژنهی ئهمنی ئهنجومهن بۆ هیچ کۆبوونهوهیهک بانگ ناکرێت».

بهوتهی ئهو ئهندامهی ئهنجومهن، کێشهی کهرکوک کێشهیهکی سیاسییه بهر لهوهی کێشهی ئهمنیی بێت، دهڵێت «پێویسته بارودۆخی سیاسی کهرکوک ئاسایی بکرێتهوه، ئهویش پهیوهسته بهگفتوگۆی نێوان بهغداو کوردهوه، ئێستاش کورد لهههموو کات پهرتهوازهتره«.

بهڵام ئهفراسیاو کامیل، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی گشتی پۆلیسی پارێزگای کهرکوک، جهخت لهوه دهکاتهوه که «دۆخی ئهمنی کهرکوک هێنده باشه، وهکو ماستی مهییو وایه«.

ئهفراسیاو کامیل به‌‌هاوڵاتی وت «راسته لهڕووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر هاووڵاتیانی کورد شارهکهیان جێهێشت، مهترسی ئهوهیان ههبووه که کهرکوک وهکو دووزخورماتووی لێبێت، بهڵام ئێمه لهبهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی کهرکوک خهڵکمان دڵنیاکردهوه که ئێمه ههمووان دهپارێزین، لهدوای 16ی ئۆکتۆبهریشهوه دۆخی ئهمنی زۆر باشهو لهژێر کۆنتڕۆڵدایه، هێزهکانی دژهتیرۆری عێراق سهرپهرشتی دۆسیهی ئهمنی کهرکوک دهکهن و ههماههنگن لهگهڵ هێزهکانی پۆلیس».

ئهو نایشارێتهوه که رووداوی دزیکردن و ههڵکوتانهسهر ماڵان، دڵهڕاوکێی بۆ خهڵک دروستکردووه، وتى «راسته دزی و ههڵکوتانه سهرماڵان ههبووه، ههوڵدان بۆ کوشتن و رفاندنی خهڵک ههبووه، بهڵام لهبهرامبهریشدا رێوشوێن گیراوهته بهر، لهماوهی دوو ههفتهی رابردوودا دوو باندی دزیکردن و ههڵکوتانه سهر ماڵان و باندێکی دزینی ماتۆڕسکیلی سێ تایه ههبووه«.

لهبهرامبهر تهقینهوهکانی ئهمدواییهی شارهکهوه وتهبێژهکهی پۆلیس دهڵێت «تهقینهوهش ههبووه کهچی کاتژمێرێک دواتر ئهنجامدهرانی تهقینهوهکان دهستگیرکراون و دانیان بهتاوانهکانیاندا ناوهو کۆمهڵێک کهرهستهی تهقینهوهشیان پێبووهو دراونهته دادگا».

ئامارهکانی پۆلیس دهریدهخهن لهماوهی 8 مانگی سهرهتای ئهمساڵدا 80 حاڵهتی کوشتن لهکهرکوک و دهوروبهری تۆمارکرون که ئهنجامدهری 60 تاوانیان دهستگیرکراون، هاوکات 611 حاڵهتی دزی تۆمارکراون و بهو هۆیهشهوه زیاتر له 400 کهس دهستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار