کلیۆپاترا کێ بوو؟
کیلۆپاترا کێ بوو؟
2 هەفتە لەمەوپێش
چۆن توانی ببێتە فەڕمانڕەوای بەتڵیمۆس؟
گێڕانەوە مێژوویەکان چۆن باسی ئەم خاتوونە هەڵکەوتووە دەکەن؟
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
شاژنە کلیۆپاترای حەوتەم دوا فیرعەونی میسر بوو، یەکێکە بووە لە کەسایەتییە سەرنجڕاکێشەکانی شانشینی بەتلیمۆس. کلیۆپاترا لە 69ی پێش زایین لەدایک بووە، یەکێک بووە لە ژەنەڕاڵەکانی ئەسکەندەری مەکدۆنی کە دوای مردنی ئەسکەندەر بووەتە فەرمانڕەوای میسر. کلیۆپاترا لە ساڵی 51ی پێش زایین لەسەر تەختی پاشایەتی شان بە شانی برا بچووکەکەی، بەتلیمۆسی سێزدەهەم کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا بوو، هاوبەشی حوکمڕانی دەکرد، سەرەتای حوکمڕانییەکەی بە گێژاوی سیاسی و ململانێی دەسەڵاتی خێزانییەوە بەڕێ کرد.
کلیۆپاترا بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی هەوڵیدا خۆی لەگەڵ کەسایەتییە بەهێزەکانی ڕۆمانیادا یەک بخات، چونکە میسر لەژێر کاریگەری ڕۆمانیادا بوو، یەکەم بەریەککەوتنی بە ڕۆمانیا لە کاتێکدا بوو کە جولیۆس قەیسەر لە ساڵی 48ی پێش زایین سەردانی میسری کرد. لە کاتی شەڕی ناوخۆی ڕۆمەکاندا بەدوای پۆمپیۆدا ڕۆیشت. کۆبوونەوەی نێوان کلیۆپاترا و قەیسەر شتێکی ئەفسانەییە، بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان، کلیۆپاترا بە دزییەوە چووەتە ناو کۆشکی قەیسەرەوە و بە سۆز و ژیرییە نائاساییەکەی، قەیسەری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. دواتر قەیسەر پشتگیریی کلیۆپاترای کردووە تا لە شەڕی ناوخۆدا، شکست بە بەتلیمۆسی برای بهێنێت.
کلیۆپاترا سەرکەوتوو بوو و تاجی فەرمانڕەوای کرایە سەری و وەک تاکە فەرمانڕەوای میسر دەستنیشانکرا، دواتر کەس نەیزانی برا بچووکەکەی چۆن مرد. کلیۆپاترا پەیوەندیی لەگەڵ فەرماندەیەکی ڕۆمانی بە ناوی مارک ئەنتۆنی دەبەستێت. بەیەکەوە هەوپەیمانییەکی ترسناک پێکدەهێنن، دواتر کوڕێک بە ناوی قەیسەر (بەتلیمۆسی پازدەهەم) دێنننە دنیاوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە میراتگری قەیسەرە. قەیسەر لە ساڵی 44 پێش زایین دەکوژرێت و کلیۆپاترا بەبێ یار و هاوپەیمانێکی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە. کلیۆپاترا و مارک، هەردووکیان لە ساڵی 30 پێش زایین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەڵام ئەفسانەکان دەڵێن: کلیۆپاترا بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی جۆرێک لە ژەهری ماری بەکار هێناوە، هەرچەندە ئەم بابەتە تا ئێستاش مشرومڕی زۆری لەسەرە و یەکلا نەبووەتەوە. مردنی کلیۆپاترا بە واتای کۆتاییهاتنی شانشینی بەتلیمۆس و سەربەخۆیی میسر بوو. کلیۆپاترا نەک هەر کەسێکی شارەزای ستراتیژی بوو، بەڵکوو بووە هێمای دەسەڵات و کولتوری میسریش. کەسێکی خوێندەوار بووە، شارەزاییەکی باشی لە چەند زمانێکدا هەبووە و زۆر لێزانانە، حوکمی میسری ئەوکاتەی کردووە. تاکوو ئێستاش، چیرۆکی کلیۆپاترا ئیلهام و بیرۆکە بۆ چەندان کاری ئەدەبی و هونەری و سینەمایی لێوەردەگیرێت.