كه‌شناسی هه‌رێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
- سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و سبه‌ی ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم هه‌یه.
كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى