کاروانێکی هاوکاری سەربازی ئەمریكی گەیشتە حەسەكە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە.
- فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتۆەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە دەوروبەری رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .
بابهتی پهیوهندیدار