درۆنێكی توركیا لە كۆبانی تێكشكێندرا
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى.
- هێزه‌كانیان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له‌جۆری به‌یره‌قدار TB2ی توركیا له‌سنوری كۆبانى تێكشكاندوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له‌جۆری به‌یره‌قدار TB2ی توركیا له‌سنوری كۆبانى تێكشكاندوه و خستوه‌ته‌خواره‌وه.
هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە جۆری بەیرەقدار TB2ی دەوڵەتی توركیایان خسته‌خواره‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه و لایه‌نی توركیش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.