ئسرائيل داوای ئۆتۆنۆمی دەكات بۆ كوردی سووریا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- وەزیری دەرەوەی  ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا.

- بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن.

- نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا.

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەرێگەی دیبلۆماتی ئیسرائیل هەوڵ دەدات کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت.

گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی  ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا و بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاشی بەوە تۆمەتبارکرد کە گروپەکان لە دژی ئیسرائیل هاندەدات.

سەربارەت بە کوردانی رۆژئاواش، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا و رایگەیاند وڵاتەکەی کاردەکات بە رێگەی دیبلۆماتی کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار