پۆلیسی دارستانی سلێمانی شەش کورەی خەڵوزی لە بەرزنجە تێکدا
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-( ٦ )کورەی خەڵوز تێکدران.
- دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند ( ٦ )کورەی خەڵوز تێکدران و دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا.
وتيشى لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی سەید سادق و بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە بۆ سنوری گوندی ( حاجی مامەندە ) توانیان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر داری تەڕی بڕدراوەدا بگرن کە ئامادەکردبوو بۆ خەڵوز کردن ، هاوکات( ٦ ) شەش کورەی خەڵوز تێکدران کە لەلایەن چەند سەرپێچیکارێک ئامادە کرابوون .
ڕونیشیكردەوە لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی ئەوکارە دەرچووە .
بابهتی پهیوهندیدار