بارزانی: بوونی پـ.ـه.كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
2 هەفتە لەمەوپێش
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕأیدەگەیەنێت، لەکاتى چاوپێكه‌وتنه‌کەیدا بەمەزڵوم عەبدى وتوە کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە واز لە کوردی سووریا بهێنێت، بوونی په‌كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پاساوێكه بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیا.
ئەمرۆ هه‌ینی، 24ـی كانوونی دووه‌می 2025، مەسعود بارزانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "شه‌مس"، ڕایگه‌یاند، لەکاتى چاوپێكه‌وتنه‌کەیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه عه‌بدی مه‌یل و نه‌زعه‌یه‌كی جووداخوازیی هه‌بێت، به‌ڵكوو بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه كورد ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له سووریا و به مافه‌كانی بگات.
هاوکات ده‌شڵێت، به عه‌بدی گوتووه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نه‌پچڕێنن و با بەریەککەوتنتان نەبێت، به‌ڵكوو له‌م بارودۆخه‌دا خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س ده‌ستوه‌ردان له داواكاری و مافه‌كانیان بكات.
بارزانى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات بارودۆخه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پێویستی به دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بوو و به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه پێشوازیم لێ كرد و له به‌رانبه‌ریشدا عه‌بدی ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعی بۆ باس كردووم، كه له یه‌ك كاتدا خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆك له نێوان عه‌بدی و شه‌رعدا هه‌بووه.
لەبەشێکى دیکەى دیدارەکەیدا بارزانی ده‌ڵێت: ئامۆژگاری عه‌بدی كردووه كه هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵكوو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژموونێكی ده‌ره‌كی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی گوتاری كوردی له سووریا. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئایینده‌ی سووریا به گشتی ڕوون نییه.
وتیشى: ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س ده‌ستوه‌ردان له داواكاری و مافه‌كانیان بكات. جەختی لەوەش کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە واز لە کوردی سووریا بهێنێت.
بارزانی دووپاتی كرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پاساوێكه بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیا، ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان توانای هه‌یه ڕۆڵی گرنگ له پرسی كورد له سووریا بگێڕێت به‌تایبه‌ت له یه‌كخستنی گوتار و هه‌ڵوێستی كورد و هاندانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا و هاوكاریكردنیان له سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌رجە هه‌مان ئه‌م ئه‌زموونه وه‌كوو خۆی دووباره بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هاوكارییان بكات له ڕووی ئابووری.
لەدیدارەکەیدا بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، نه‌ك هه‌ر كورد له سووریا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه ببێته‌وه ئاماده‌یه به‌رگریی لێ بكات، به‌ڵكوو هه‌ر مرۆڤ هه‌مان چاره‌نووسی ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه، ئاماده‌یه به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك هاوكاری بكات. ڕوونیشی كرده‌وه، ترسێك هه‌یه له سووریا سه‌باره‌ت به كورد، به‌ڵام ئومێده‌وارن ئه‌م ترسه نه‌بێته واقیع و هیواخوازن به كرده‌یی نه‌كرێت.