خوێنى حسێن راگه‌یاندنى حکومه‌تی عێراق پێشده‌خات

کورد 29 خاڵی له‌به‌غدا هه‌یه‌، 24 خاڵیان پۆسته‌کانى سه‌رۆک کۆمارو جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مان بردوویه‌تى

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سهرهتای ههفتهی داهاتوو عێراق مهراسیمی چلهی ئیمام حسێن کهسایهتى پیرۆزى شیعهکان دهگێڕێت و بههۆیهوه دامهزاروه فهرمییهکانی دهوڵهت لهپشووی فهرمیدا دهبن، بهو هۆیهشهوه راگهیاندنی پێکهێنانی حکومهتی نوێی عێراق پێشدهخرێت، لهکاتێکدا سهرجهم کاندیده وهزاریهکان یهکلایی نهکراونهتهوه.

ئهگهرچی رێکهوتی 3\11\2018 دوایین وادهیه بۆ رادهستکردنی ناوی وهزیرهکانی کابینهی داهاتووی عێراق، بهڵام بڕیاره ئەمڕۆ عادل عهبدولمههدی سهرۆک وهزیرانی راسپێردراو ناوی کاندیدهکانی بۆ پڕکردنهوهی وهزارهتهکانی حکومهتهکهی رادهستی پهرلهمان بکات بۆ دهنگدان لهسهریان.

خالید ئهسهدی سهرکرده لههاوپهیمانی بونیادنانی شیعهکان کهنوری مالیکی و هادی عامری سهرکردایهتی دهکهن، جهخت لهوه دهکاتهوه که بههۆی مهراسیمی چلهی ئیمام حسێنهوه پێویسته بهر لهکۆتایی ئهم ههفتهیه یاخود سهرهتای ههفتهی داهاتوو ناوی وهزیرهکان پێشکهش بهپهرلهمان بکرێن.

ههرچهنده لهماوهی چهند رۆژی رابردوودا چهند سیناریۆیهکی جیاواز لهبارهی دابهشکردنی وهزارهتهکان بڵاوکرانهوه، بهڵام زوو نوسینگهی عادل عهبدولمههدی ئهو سیناریۆیانهی رهتکردهوه.

خالید ئهسهدیش دووپاتیدهکاتهوه «کهتائێستا بهشێوهی کۆتایی ئهوهی ئاشکرا نهکردووه که پێکهاتهو نهخشهی حکومهتهکهی چۆن دهبێت، ئێمهش ئهو مافهی پێدهدهین که وردهکارییهکان ئاشکرا نهکات، بهڵام پێویسته لهکۆتا رۆژهکانی بهر لهراگهیاندنی کابینهکهی کوتله سیاسییهکانی ناو پهرلهمان لهسروشتی پێکهاتهی حکومهتهکهی ئاگادار بکاتهوه بۆ ئهوهی دهرفهتی ئهوهیان ههبێت ههڵسهنگاندن بۆ ئهو پێکهاتهیه بکهن».

بهوتهی بهرپرسانی شیعه کابینه وهزارییهکهی عادل عهبدولمههدی هاوشێوهی کابینهکهی پێش خۆی له 22 وهزارهت پێکدێت، که کوتله شیعییهکان 12 وهزارهت و کوتله سوننیهکان شهش وهزارهت و کوتله کوردییهکان چوار وهزارهت و وهزارهتێکیش بۆ کهمایهتییهکان دیاریکراوه که بهئهگهری زۆرهوه پێکهاتهی مهسیحی ئهو وهزارهته وهردهگرێت.

ئهمه لهکاتێکدایه کهوا بڕیاره عادل عهبدولمههدی هیچ گۆڕانکارییهک لهژمارهو جۆری وهزارهتهکان نهکات و هاوشێوهی کابینهکهی حهیدهر عهبادی، کابینهکهی عهبدولمههدیش له 22 وهزارهت پێکدێت، هاوڵاتییهک لهزاری چهند کهسایهتییهکی سیاسی ئاگادارهوه بهوهی زانیوه که دابهشکردنی وهزارهته سیادییهکان لهنێوان پێکهاتهکان یهکلایی کراوهتهوهو وهزارهتهکانی تریش بڕیاره تا کۆتایی ئهم ههفتهیه یهکلایی بکرێنهوه.

لهنێو وهزارهته سیادییهکاندا، ههریهک لهوهزارهتی دهرهوه، ناوخۆ و نهوت بۆ شیعه، وهزارهتی دارایی بۆ کورد و وهزارهتی بهرگری و پلاندانان بۆ سوننهکان دانراون، جیا لهوهی ههریهک لهوهزارهتهکانی داد و کۆچ و کۆچبهران بۆ کورد دیاریکراون و لهو نێوهندهشدا ههریهک لهیهکێتی و پارتی کاندیدیان بۆ سێ وهزارهتهکه پێشکهش کردووه، بهجۆرێک وهزارهتی دارایی و کۆچ و کۆچبهران بۆ پارتی و وهزارهتی دادیش بۆ یهکێتی.

کاوه محهمهد پهرلهمانتاری گۆڕان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق که لهماوهی چهند رۆژی رابردوودا بهئهندامێتی وهفدێکی بزوتنهوهکه لهگهڵ عادل عهبدولمههدی کۆبووهتهوه جهخت لهوه دهکاتهوه که عادل عهبدولمههدی پێیڕاگهیاندون که لهماوهی چهند رۆژی داهاتوودا کابینهکهی ئاماده دهکات و پێشکهشی پهرلهمانی دهکات چونکه وهک ئهو دهڵێت «عادل عهبدولمههدی نایهوێت گوشاری کاتی لهسهر بێت بۆیه پێشوهخت کابینهکهی ئاماده دهکات».

ئاماژهى بهوهشکرد که عهبدولمههدی وتوویهتى ئهگهر بێتو لهچهند رۆژی داهاتوو لهگهڵ ئهو لایهنه کوردییانه نهگاته رێککهوتن ئهوه وهزارهتهکانی کورد بهبهتاڵی دههێڵێتهوه یاخود بهو شێوهیهی خۆی بهباشی دهزانێت یهکلایی دهکاتهوه.

لهبارهی بهشداریکردنی گۆڕانیشهوه کاوه محهمهد وتى «جارێ قسه لهسهر ئهوه نهکراوه، ئێستا قسهمان لهسهر پێگهی کوردو رۆڵی ئێمهیه لهناو حکومهتی عێراق، لهگهڵ عادل عهبدولمههدی تهرکیزمان لهسهر بهرنامهکهی کردو پێمانوت که بزوتنهوهی گۆڕان چاوهڕوانی ئهوه دهکهین که رۆڵی ههبێت لهچارهسهرکردنی کێشهکانی نێوان کورد و بهغدا».

ههریهک لهخالید شوانی و سمکۆ ئەسعەد  که راوێژکاری مهکتهبی سیاسی یهکێتییه کاندیدی ئهو حزبهن بۆ پۆستی وهزارهتی داد و ڤیان دهخیل، ئهندامی خولی پێشووی پهرلهمانی عێراقیش کاندیدی پارتییه بۆ پۆستی وهزارهتی کۆچ و کۆچبهران، ههروهها د.فوئاد حسێنیش بۆ پۆستى وهزیری دارایی.

جوان ئیحسان سهرۆکی فراکسیۆنی یهکێتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به هاوڵاتی وت «لهو سێ وهزارهته دوو وهزارهتیان بهر پارتی و وهزارهتێکیشی بهر یهکێتی دهکهوێت، که وهزارهتهکهی یهکێتی وهزارهتی دادهو ئێمهش دوو کاندیدمان بۆ ئهو پۆسته پێشکهش کردووه که یهکێکیان کاک خالید شوانی و ئهویتریان کاک سمکۆی راوێژکاری مهکتهبی سیاسی یهکێتییه بۆ کاروباری یاسایی».

بههۆی کهمی ئهو وهزارهتانهی بهر کورد دهکهون لایهنه کوردییهکانی تر لهپۆسته وهزارییهکان بێبهش دهبن و هیچ پۆستێکی وهزارییان بهرناکهوێت، سهرۆکی فراکسیۆنی یهکێتی بهدووری نازانێت ئهو حزبانه لهپۆستهکانی تر پشکیان بهربکهوێت.

سهلیم شوشکهیی پهرلهمانتاری کۆمهڵی ئیسلامی کوردستان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق جهخت لهوه دهکاتهوه که «کورد 29 خاڵی ههیهو یهکێتی بهبهدهستهێنانی پۆستی سهرۆک کۆمار 15 خاڵی بردووه، پارتیش بههۆی پۆستی جێگری دووهمی سهرۆکی پهرلهمانهوه 9 خاڵی بردووه، کهچی ئێستا داوای زۆربهی پۆستهکانی تریش دهکهن».

ئهو دهڵێت «بهڕای من دهبوو ئهو دوو لایهنه حیساب بۆ لایهنهکانی تری وهکو کۆمهڵ و گۆڕان و یهکگرتوو بکهن، چونکه ئهو 29 خاڵه بۆ ههموو لایهنه کوردییهکانه نهک تهنها بۆ پارتی و یهکێتی».

شوشکهیی دهڵێت «ئێمه تاکو ئێستا نیهتی بهشداریکردنمان لهحکومهت ههیه بهڵام لهبهر کهمیی کورسییهکانمان وهزیرمان بهرناکهوێت، ئامادهین که حکومهتی عێراق ههر پۆستێکی تر لهخوار وهزیر بهئێمه بسپێرێت و بتوانین خزمهتی خهڵکی عێراق و ههرێمی کوردستانی پێ بکهین، ئهگهر پۆستیشمان پێنهدرێت ئێمه لهبهر ئهو دۆخهی عێراق تێیدایهو لهبهر رێککهوتنی ههموو لایهنهکان لهسهر عادل عهبدولمههدی ئێمه بڕیارمان داوه دهنگ بهکابینهکهی بدهین».

دهشڵێت «پێیانوتووین که ئێوه پۆستی سهرۆکی دهسته یاخود بریکاری وهزیرتان بهردهکهوێت بهڵام تاکو کابینهکه رانهگهیەندرێت دهستهو بریکاری وهزیرهکانمان پێنادرێت، چاوهڕێ دهکهین تاکو دهنگ لهسهر کابینهکه دهدرێت و من پێموایه ئهوکات کۆمهڵی ئیسلامیش ئیستیحقاقی خۆی وهردهگرێت چونکه ئێمه خاڵ و نیوێکمان ههیه، بهو پێیهش دهتوانین ههم بریکاری وهزیریش بگرین».

ئهگهرچی باس لهوهدهکرێت کهئهگهری ئهوه ههیه کهپارتی و یهکێتی لهسهرهتادا بایکۆتی کابینهکهی عهبدولمههدی بکهن و ئهویش وهزارهتهکانی کورد بهچۆڵی بهێڵێتهوه، بهڵام جوان ئهوه بهدوور دهزانێت و دووپاتیدهکاتهوه که «ئێمه رامانگهیاندووه که پشتیوانی عادل عهبدولمههدین لهبهر ئهوهی کهسێکه میسداقییهتێکی سیاسی ههیه و قبوڵکراوهو کهسێکه دهتوانێت ئهو ئهمانهته بگرێته دهست، بۆیه تهسەور ناکهم ئهو ئهگهره رووبدات».

ههرچهنده پێشتر وا چاوهڕوان دهکرا که کابینهکهی عادل عهبدولمههدی دوور بێت لهدابهشکاریی تائیفی بهڵام ئاماژهکان بۆ ئهوه دهچن که لهدابهشکردنی وهزارهتهکان پشت بهحزب و لایهنه سیاسیهکان بهستراوه و عهبدولمههدیش نهیتوانیوه کۆتی ئهو دابهشکارییه بشکێنێت.

لهئێستادا کێشه لهسهر پۆستی جێگری سهرۆک وهزیران ههیه و زۆرێک لهلایهنهکان داوای ئهو پۆسته دهکهن، بهڵام محهمهد سهیهودی، پهرلهمانتاری شیعه لهئهنجومهنی نوێنهران پێیوایه که «عادل عهبدولمههدی پهنا بۆ ئهوه دهبات که یهکێک لهوهزیرهکان لهههمان کاتدا جێگری سهرۆک وهزیران بێت، ئهوهش بۆ دوورکهوتنهوه لهئیحراجی».

هاوپهیمانی میحوهر که گهورهترین قهوارهی پهرلهمانیی سوننهیهو خۆی بهنوێنهرانی تهواوی پارێزگا سوننیهکان دهزانێت، جهخت لهوه دهکاتهوه که هاوپهیمانی میحوهر شهش وهزارهتی بهردهکهوێت و بۆ ئهم مهبهستهش ئێمه کۆمهڵێک کهسایهتی بهڕێزو تهکنۆقراتمان بۆ ئهو پۆستانه دهستنیشان کردووه، که بهشێکی زۆریان روخساری نوێ و گهنجن.

لهیس دلێمی وتهبێژی میحوهر ئهو وهزارهتانهی بۆ هاوپهیمانێتیهکهیان یهکلایی کراونهتهوه بریتین لهوهزارهتهکانی بهرگری و پهروهردهو کشتوکاڵن، دهڵێت «ژمارهی وهزراتهکانمان جێگیر بوون، بهشێک له وهزارهتهکانیش یهکلایی بوونهتهوه، بهڵام ئهگهری ئهوه ههیه بهشێک لهوهزارهتهکان گۆڕانکارییان بهسهردا بێت و لهنێوان میحوهر و کورد یاخود لایهنهکانی تر ئاڵوگۆڕیان پێوه بکرێت».

ئهمه لهکاتێکدایه نهوهی نوێ بهفهرمی خۆی وهک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن راگهیاندووهو رهتیدهکاتهوه هیچ پۆستێکی حکومی لهکابینهکهی عادل عهبدولمههدی وهربگرێت.

سهرکهوت شهمسەدین، سهرۆکی فراکسیۆنی نهوهی نوێ لهپهرلهمانی عێراق جهخت لهوه دهکاتهوه که ئهوان «داوایان لهلایهنهکانی تر کردووه که پێکهوه بهرهیهکی بههێزی ئۆپۆزسیۆن لهعێراقدا دروستبکهین بۆ چاودێریکردنی حکومهت و بردنه پێشهوهی پڕۆسهی سیاسی و بههێزکردنی پهرلهمان لهڕووی چاودێریکردنی حکومهتهوه دوور له دابهشکاری نهتهوهیی و تائیفی».

دهشڵێت «ئهوه ههڵویستی ئێمهیه لهسهر حکومهتهکه، ئیتر وهزارهتهکان چین و چی بهکێ ئهدرێت ئهوه بهلای ئێمهوه گرنگ نییهو ئهو وردهکارییه پهیوهندی بهو هێزانهوه ههیه که دهیانهوێت بچنه حکومهتهوه«.

بهوتهی سهرۆکی فراکسیۆنی نهوهی نوێ ئهوان توانیویانه تائێستا 20 – 30 پهرلهمانتار لهدهوری خۆیان کۆکردووهتهوه بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆن و ئهو پهرلهمانتارانهش لهژمارهیهک کوتلهو قهوارهی جیاوازن.

فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان پێیانوایە کە هێندەی گرنگی بە بەرنامەی کاری حکومەت دەدەن هێندە پۆستیان بەلاوە گرنگ نییە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنهکه دەڵێت «پشکی کورد و پشکی پارتی پشت بەئیستیحقاقی هەڵبژاردن و ژمارەی خاڵەکان دەبەستێت، ئێمەش وەک هەندێک کەفائەتی خۆمان بۆ پۆستەکان دیاریکردووە»

بەگرنگیشی دەزانێت کەهاوسەنگی هەبێت لەبەرنامەی حکومەتدا لەڕووی دۆسیە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانەوە. وتیشی «دەکرێت ئێمە حکومەتێکی بەهێز لەعێراق دروستبکەین کەپێداویستییەکانی هاووڵاتیبوون لەعێراق و هەرێمی کوردستان دابین بکات و جۆرێک لەتەوافوق و هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لەنێوان هەموو پێکهاتەکان هەبێت».

هاوکات جەماڵ کۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق، جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەوان وەک یەکگرتوو هیچ پۆستێک نەخراوەتە بەردەستیان. نیگەرانە لەوەی شتێک نییە بەناوی گفتوگۆی کوردی لەگەڵ لایەنەکانی تر، بەوتەی ئەو «ئەوەی هەیە تەنها گفتوگۆی تاکلایەنەی لایەنە کوردییەکانەو ئەوەش بەکێشه دەزانێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار