‌هاوڵاتی ورده‌کارى پێکهاته‌ى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه‌

حکومەت دەبێتە 14 وه‌زاره‌ت، هەندێکیان تێکه‌ڵده‌کرێن، وه‌به‌رهێنان ده‌کرێته‌ وه‌زاره‌ت، په‌روەر‌ده‌و خوێندنى باڵاش یه‌کده‌گرن

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنان ڕایگهیاند، بهپێى ئهو بهرنامهیهى دانراوه، کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم له 14 وهزارهت پێکدههێندرێت، جهختیشدهکاتهوه گرنگه گۆڕان و کۆمهڵى ئیسلامى بهشدارى حکومهت بکهن و تهنها پارتى و یهکێتى نهبێت.

یاسین مهحمود، وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنانى ههرێمى کوردستان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «بهپێى ئهو بهرنامهیهى دانراوه بۆ پێکهێنانى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم، بڕیاردراوه حکومهت بچوکبکرێتهوه بۆ 14 وهزارهت و چهند وهزارهتێک تێکهڵبکرێن».

ئاماژهى بهوهشکرد، لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمدا گرنگى زۆر به کهرتى تایبهت دهدرێت بۆ پاڵپشتى حکومهتى ههرێم بۆ ئهوهى بتوانێت بهرنامهى چاکسازیی بۆ خزمهتى خهڵک جێبهجێ بکات.

یاسین مهحمود وتیشى «وهبهرهێنان دهکرێته وهزارهتێک و وهک دهسته نامێنێت دهبێته وهزارهتى وهبهرهێنان و پهرهپێدان، دهستهى گهشتوگوزارو بهڕێوهبهرایهتى پهرهپێدانى پیشهسازى دهچێته پاڵى، وهزارهتى شارهوانى و ئاوهدانکردنهوه تێکهڵ دهکرێن و نیشتهجێکردن دهکرێته دهستهیهکى سهربهخۆ یان نامێنێت».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که وهزارهتى دارایى و پلاندانان دهبێته یهک و وهزارهتى کارهباو سامانه سروشتیهکان دهبێته وهزارهتى وزهو وهزارهتى بازرگانى و کار تێکهڵ دهکرێن و وهزارهتى پهروهردهو خوێندنى باڵا دهبێته یهک، وتیشی «لهههموو وڵاتێکدا بهو شێوهیهیهو ئهوهش گفتوگۆى زۆر ههڵدهگرێت بهتایبهت لهنێوان پارتى و یهکێتیدا».

یاسین مهحمود باسى لهوهشکرد، وهزارهتى دادو ئهوقاف وهک ئێستا نامێنێت و دهستکارى دهکرێن.

هاوکات باسى لهوهشکرد وهزارهتهکانى شههیدان و ئهنفال و ناوخۆو پێشمهرگه رۆشنبیرىو لاوان و وهزارهتى کشتوکاڵو سهرچاوهکانى ئاو وهک خۆى دهمێنێت و ئهگهرى ههیه تهندروستى و ژینگه بکرێته یهک وهزارهت.

یاسین مهحمود، وتیشى «بچوککردنهوهى حکومهت خهرجى سهرشانى حکومهتى ههرێم کهمدهکاتهوه، وهزارهتهکانى حکومهتى ههرێم دهکرێته 14 وهزارهت و چوار دهزگاش دروستدهکرێت لهناو ئهنجومهنى وهزیران».

وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنان پێشیوایه «یهکگرتوو ههڵهى گهورهى کردووه کهبڕیاریداوه ببێته ئۆپۆزسیۆن، چونکه کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم بۆ خزمهتى خهڵکى کوردستان دهبێت».

 وتیشى «بۆچوونى کۆمهڵى ئیسلامیم زۆر پێ جوان بوو، سیاسى عاقڵ دهبێت پهله نهکات لهبڕیاردان، بزوتنهوهى گۆڕان و کۆمهڵ وا باشتره بهشدارى حکومهت بکهن، چونکه بهڕاستى ئهگهر تهنها یهکێتى و پارتى بن کهرتى تایبهت دهکهوێته دڵهڕاوکێوه، بهڵام ئهگهر ئهوان بهشداربن کهرتى تایبهت زیاتر کار دهکات و ترسى کارکردنى کهمتر دهبێتهوه«.

پێکهاتهى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم           

سهرۆک وهزیران          

جێگرى سهرۆک وهزیران

وهزارهتى کشتوکاڵ و سهرچاوهکانى ئاو    

وهزارهتى پهروهرده و خوێندنى باڵا      

وهزارهتى وزه

وهزارهتى دارایى و پلاندانان

وهزارهتى تهندروستی و ژینگه

وهزارهتى رۆشنبیرى و لاوان

وهزارهتى وهبهرهێنان و پهرهپێدان

وهزارهتى بازرگانى و کار    

وهزارهتى  شارهوانى و ئاوهدانکردنهوه

وهزارهتى ناوخۆ          

وهزارهتى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوان           

وهزارهتى کاروبارى پێشمهرگه           

وهزارهتى گواستنهوه و گهیاندن

وهزارهتى داد

حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌ى هه‌شته‌مدا، له‌ 19 وه‌زاره‌ت و سێ  فه‌رمانگه‌و  دوو ده‌سته‌و  ده‌زگایه‌ک و ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان پێکهاتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار