بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سووریا تا ئێستا سازان هه‌یه نه‌ك ڕێكه‌وتن.

ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئێستا كاتی زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریایه.
دوێنێ
له دوای ڕووخانی رژێمی ئه‌سه‌د تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سووریادا، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌جۆرێك لێكده‌درێته‌وه كه بووه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م حكومه‌تی كاتی سووریا له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی سووریا كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ددا ئه‌و وڵاته ته‌واو له‌به‌ر‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شا و هه‌ربه‌شه‌ی لایه‌نێك حكومڕانی ده‌كرد.
تا ئێستاش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای سووریادا، به‌ڵام ورده‌كاریی یه‌كگرتنه‌وه‌یان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و پێویستی به دانوستانی زیاتر هه‌یه.
سه‌رباری چه‌ندین لێدوانیش سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرایكردووه، تا ئێستا جۆره سازانێك له نێوان هه‌ردوو لا هه‌یه؛ نه‌ك رێكه‌وتنی كۆتایی. بڕیاریشیانداوه چه‌ندین لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ كۆتاییهێنان به خاڵه جیاوازه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به چه‌ندین دۆسییه‌ی تریش وه‌ك شێوازی حكومڕانی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات، چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و پرسه كاتی زۆری پێویسته بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان، به پێی لێدوانی به‌رپرسانی سووریاش له‌نێویاندا ئه‌حمه‌د شه‌رع، ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه چه‌ندین ساڵی ده‌وێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتی سووریا ئاشكرایكردووه ڕێكه‌وتن كراوه كه له زووترین كاتدا فه‌رمانگه‌كانی تۆماری خانووبه‌ره و تۆماری مه‌ده‌نی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ.
لای خۆیه‌وه ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقلئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاندووه: نه‌ته‌وه‌ی كورد قوربانی زۆریداوه له پێناو پاراستنی گه‌لی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی، ئێستاش كاتی زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریایه، ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری و حكومه‌تی كاتی سووریا به‌دینایه‌ت تا هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی نه‌بن، له‌گه‌ڵ زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا له سووریادا.
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له نوێترین ئاماریدا ئاشكرای كردووه، له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی سووریی له نێویاندا 800 هه‌زار ئاواره له‌گه‌ڵ 280 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه جیاجیاكانی سووریا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هاوكاری سووریا نه‌كرێت تا جارێكی تر له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێته‌وه و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ڕوو له‌و وڵاته نەكاتەوە، پێده‌چێت جارێكی تر ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان ناچار بن وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵنه‌وه.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا كه ماوه‌ی 14 ساڵه به‌رده‌وامه، تا ئێستا بەو هۆیەوە نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته كوژراون له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونی چه‌ندین ملیۆن كه‌س كه ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

