شەرق ئەوسەت: مەزڵوم عەبدی داوایەکی ئەحمەد شەرعی رەتکردووەتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەحمەد شەرع داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاوبکاتەوە، بەڵام عەبدی رەتی کردووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، کە چەند سەرچاوەیەکى جیاواز قسەیان بۆکردووە،  لە دیمەشق زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدراوە.

لەو ماوەیەدا شەرع داوای ڕاگەیاندنی فەرمیی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکخستنی ئەندامانی وەک تاک لە سوپای سوریا کرد، بەڵام عەبدی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی سووریا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا نەخشەڕێگەی گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خستەڕوو و ڕایگەیاند، دەوڵەت ئیدارەی سەرجەم ناوچە و جوگرافیای سووریا دەکات.

یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیار بوو ئەمڕۆ پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکەم، بەڵام بەهۆی نالەباریی دۆخی کەشوهەوا و ئاستەنگی هاتووچۆوە، کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخراوە.

لە بارەی چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکان، شەرع جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراو و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و هێزەکانی سووریای دیموکرات چارە دەکرێن.

ئەحمەد شەرع دووپاتی کردەوە، کە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە و دەست بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار