عەلی حەمەساڵح: ئێمە ئۆپۆزسیۆنی جددین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی حەمەساڵح، لە دوای کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و  شاسوار عەبدولواحید دەڵێت: ئێمە ئۆپۆزسیۆنی جددین و رێککەوتن لەگەڵ پارتی و یەکێتی ناکەین

دوای یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بەشداریکردنی لە حکومەت، ڕەوتی هەڵوێست وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و  ئاماژە بەوە دەدات وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی جددی دەمێنینەوە.

 ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان کرد، بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی دایەوە و  ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوە، تاوەکو ئێستا دوو لایەن کە خاوەنی 11 کورسین دەستپێشخەرییەکەیان ڕەتکردەوە.

عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست پۆستێکی لە واڵەکەی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە پێش هەڵبژاردن ڕامانگەیاند کە ڕەوتی هەڵوێست ناچێتە نێو هیچ ڕێککەوتن و حکومەتێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی، ئێستاش بڕیارمان وایە وەک ئۆپۆزسیۆنێکی جددی بمێنینەوە."

 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، 51 کورسی (50+1) پێویستە، پارتی بە تەنیا خاوەنی 39 کورسییە و تەنیا پێویستی بە 12 کورسیی ترە بۆ تەواوکردنی زۆرینە، یەکێتی (23 کورسی) و نەوەی نوێ (15 کورسی) پێکەوە 38 کورسییان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار