بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ نەوەی نوێ رێیکەوتووین و فراکسیۆنەکانمان دەکەین بە یەک

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بافڵ تاڵەبانی رێكکەوتنی لەگەڵ نەوەی نوێ راگەیاند و دەڵێت، پێکەوە دەتوانین حکومەت پێکبهێنین و فراکسیۆنەکانمان کردووە بە یەک.

شاسوار عەبدولواحیدیش رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە بۆ دژایەتیکردنی پارتی نییە و جارێ هیچ قسەشمان لەسەر پۆستەکانی حکومەت نەکردووە، ئێستا ئێمە 38 کورسیمان هەیە بەرامبەر 39 کورسی پارتی.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە شاری سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، کە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سیاسی و فراکسیۆنەکانیان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەنە یەک. تاڵەبانی جەختی کردەوە کە ئێستا وەک هێزێکی یەکگرتووی خاوەن 38 کورسی وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەستیانە ئەم ڕێککەوتنە هێشتا فراوانتر بکەن و لایەنەکانی دیکەش بۆ ئەم بەرە نوێیە زیاد بکەن، هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، ئامادە نەبێت بێتە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە.

شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیشیان تایبەتە بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە، 17ی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بارەگای سەرەکیی نەوەی نوێ کۆبوونەوە. ئەم دیدارە بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای هەردوو لایەن بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ، پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنی خولی شەشەمی یاسادانانە. هەردوو لایەن گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان و ڕێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ ئەوەی پەرلەمان وەک بەرزترین دامەزراوەی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان دەست بە کۆبوونەوە و ئەرکەکانی بکاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان دەکرێت. یەکێتی و نەوەی نوێ هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەم گفتوگۆیانەوە بگەینە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە بوونەتە هۆی دواکەوتنی کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار