عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکى نوێى بڵاوکردەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی فرەیی و ئیرادەی خۆویستانەی کۆمەڵگەکان. یەکێتییەکی هەمیشەیی بە ئیرادەی پێکەوەژیان و یەکسانی و دانپیانانی دوولایەنە دێتەدی".

دەسپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک بە درووشمی "بە ڕۆحی یەکێتییەوە بەرەو سەرکەوتن هەنگاودەنێین" دووەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست، تێیدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی فرەیی و ئیرادەی خۆویستانەی کۆمەڵگەکان، دەڵێت: "ئەم یەکێتییە مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە ناوەندگەرا و تاکڕەوەکان بەرجەستە ناکات، بەڵکوو ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتییە هێزی خۆی لە بەشدارییەکی خۆجێی دیموکراتیکەوە وەردەگرێت".

ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە دابەشبوونی کوردستان، گوزارشتە لە ڕاستییەکی مێژوویی، گوتی: "پێویستە جیاوازیی هەر بەشەکان ڕەچاوبکرێت، بەگوێرەی ئەوە چارەسەر بدۆزرێتەوە. پێویستە یەکێتیی نێوان بەشەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک دابمەزرێت، نەوەک بەگوێرەی زیهنیەتی دەسەڵات. چارەسەری پرسی کورد و یەکێتیی دیموکراتیک، گەر ئازادیی هەموو گەلانی تورکیا و ئێران و عێراق بگرێتەخۆ، ئەوکات واتادارتر دەبێت".

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتییەکی هەمیشەیی بە ئیرادەی پێکەوەژیان و یەکسانی و دانپیانانی دوولایەنە دێتەدی، دەڵێت: "بۆیە دەمەوێت بنکە دیموکراتیکەکەی یەکێتیی دەستنیشان بکەم. بێگومان ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سیاسەتی دیموکراتیک ڕێ و ڕێبازێکی سەرەکیی ئەم خەباتەیە".

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات، ئەم کۆنگرەیە دەبێتە هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئامانج و بنەماکانی یەکێتیی دیموکراتیک.

ڕێبەر ئاپۆ لە کۆتایی پەیامەکەیدا متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی کۆنگرەکە دووپاتدەکاتەوە و سڵاو بۆ بەشداربوونی کۆنگرەکە دەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار