مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنینەوە 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردن و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی 10ی ئازار، بڕیاریان داوە کاتژمێر 7ی بەیانی سبەینێ هێزەکانیان لە هێڵەکانی تەماسی رۆژهەڵاتی حەلەب بکشێننەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هێزانە کە لە دوو رۆژی رابردوودا لەژێر هێرشێکی توندابوون، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات دەگوازرێنەوە و لەوێ دووبارە جێگیر دەکرێنەوە.
 
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
بە پشتبەستن بە بانگەوازی گەلانی دۆست و ناوبژیوانان، و لە نیشاندانی نیەتپاکیمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن و پابەندبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، بڕیارمانداوە کە سبەی بەیانی کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی هێزەکانمان لە هێڵە پەیوەندییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کەوتوونەتە ژێر هێرشەوە، بکشێنینەوە، و دووبارە بڵاوکردنەوەیان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.

مەزلوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار