کەشناسى: شەپۆلی بەفربارین سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئارامییەکی کاتی لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی یەکێک لە بەهێزترین شەپۆلەکانی بەفربارین لەمساڵدا، کە تێیدا سپێتیی بەفر زۆربەی ناوەندە شارەکان دادەپۆشێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لە دوای نیوەڕۆی یەکشەممە (18-1-2026): شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت بەفر بگاتە سەنتەری شارەکان.
شێخ دارا، شارەزای کەشناسیی ئاڤا میدیا گوتی: بە ئەگەری 80% لەناو سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و دەوروبەری کەرکووک بەفر دەبارێت.
باسی لەوەشکرد، تێکڕای پلەکانی گەرمای ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو لە ساڵانی ڕابردوو کەمترە؛ پلە بەرزەکان 4 بۆ 6 پلە و پلە نزمەکان 6 بۆ 12 پلە جیاوازییان هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار
