کەمال محەممەد: عێراق ئەو موچەیەی دەینێرێت 58% لە داهاتی نەوتی و نانەوتی کوردستانە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد لە ساڵی ڕابردوودا 22 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردەکراوە و ڕۆژانە 250 بۆ 270 هەزار بەرمیل ڕەوانە دەکرێت، لەو ڕێژەیە 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکاربردنی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی کوردستان بە وەکالەت، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی سێی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە و لە ماوەی ڕابردوو و ئیستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوی ڕێککەوتنەکە بووە، بەڵام لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی عێراق، پابەندی ڕێککەوتنەکە نییە، ئەمەش وایکردووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لەمەودوا لە حکومەتی فیدڕاڵ بوودجە بنێرێت نەک مووچە، ئەو مووچەیەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت 58%ـی  داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار