نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له ئامه‌دسپۆر ده‌كات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئامه‌دسپۆر كرد.
له ديدارێكدا ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامه‌دسپۆر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌يانه له‌گەڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى وه‌رزش و ڕێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كيان له‌سه‌ر مێژووى دامه‌زراندن و كار و چالاكييه‌كانى ئامه‌دسپۆر و په‌يامى كۆمه‌ڵه‌كه‌يان خسته ڕوو كه په‌يامى ئاشتى و برايه‌تييه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشیى له ئامه‌دسپۆر كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و چالاكييه‌كانيان نيشان دا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى وه‌رزش كرده‌وه وه‌ك كه‌ناڵێك بۆ گه‌ياندنى په‌يامى ئاشتى و برايه‌تى و كاركردن له‌پێناو پێشخستنى گيانى وه‌رزشى و هاوكارى و پره‌نسيپه مرۆييیه‌كاندا.
